بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەحموود ئیسلامی ئەندامی لیژنەی چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەی ئێراق وتی : بە پێی بڕیاری ئەو چوارچێوەیە یان، هەموو پارتە سیاسیەکانی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەی ئێراق لە پرۆسەی سیاسی دا بەشداری دەکەن یان هەموویان لە بەشداری لە ڕەوتی سیاسی دەکشێنەوە .
ئیسلامی وتیشی : وتاووێژەکان و بیروڕاگۆڕینەوەی سیاسی لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەی ئێراق لە گەڵ ڕەوتی سەدردرێژەی هەیە وئێمە چاوەڕوانین تا ئاکامی وتوێژەکان دیاری بکرێت . درێژەی وتووێژە سیاسیەکان لە ئێراق لە حاڵێکدایە کە موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدرهەروا پێداگرە لە سەر پێویستیی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی نەک تەوافوقی .
دوای دەنگی دادگای باڵای فیدڕاڵ لەمەڕیاسایی بوونی ڕووداوەکانی دانیشتنی کرانەوەی پەرلەمان لە خولی نوێ، موقتەدا سەدرڕایگەیاند : هاوپەیمانیەکەی لە گەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەی ئێراق گرێدراوە بە وەلانانی نووری الکی و هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەو ئەنجومەنە .
342/